دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە نزیک زاخۆ کەوتنەخوارەوە
  2020-07-01       685       

ئاژانسی ڕۆژ نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشکرای کرد دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی کەوتنەخوارەوەیانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ڕۆژ نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بە پشتبەستن بە زانیاری لەو ناوچانەی فڕۆکە جەنگی و بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانیان دەکەن، ئاشکرای کرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە سنووری گوندی دێرەلووکی سەربە قەزای زاخۆ کەوتنە خوارەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە فڕۆکە جەنگییەکان جارێکی دیکە سنووری گوندەکەیان بۆردومان کردووە.

لەبارەی کەوتنەخوارەی فڕۆکەکان و دوایین بۆردومانەکانەوە، تاوەکو ئێستا "ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە".

وەزارەتی بەرگریی تورکیاش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان نەکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×