دژە تیرۆری عێراق رەتیدەكاتەوە بەشداریان لە هیچ کردەیەکی سەربازیدا كردبێت لەهەرێم
  2020-07-01       815       

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕەتیکردوە هێزەکانیان بەشداریان لە هیچ کردەیەکی سەربازی کردبێت لە هەرێمی كوردستان دەشڵێت، کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان ئەرکی ئەوان نییەو ئەوەشی لەڕاگەیاندنەکان باسدەکرێت سەبارەت بەو پرسە دورە لە ڕاستییەوە.

ئاوێنە: سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە "ناس کورد"ى وت"هێزەکانمان بەشداریان لە هیچ ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەکردوە." 

وتیشی"دەزگای دژە تیرۆری عێراق هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەوەش لەڕێگەی نوسینگەکانمانەوە لەهەرێمی کوردستان."

دەرەبارەی پرسی کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان لەلایەن ئەو هێزانەوە، نوعمان وتی"ئێمەش وەک ئێوە ئەو دەنگۆیانەمان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بیستوە، تائێستا هیچ بڕیاڕێکمان لەو باریەوە لە حکومەتەوە پێنەگەیشتوە." 

وتەبێژەکەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، جەختیشلەوە کردەوە، ئەرکی هێزەکانی ئەوان تەنها قەڵاچۆکردن و بنبڕکردنی تیرۆر و شکستهێنانە بە کردەوە تیرۆرستیەکان، نەك کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی دەروازە سنورییەکان.  

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×