ئەمشەو
چوارشەممە، لە قەڵادزێ لە پشتەوە تەقە لە هاوڵاتییەك دەكرێت و بە فیشەكێك بریندار
دەكرێت، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا وتی: سەعات 8:00ی ئەمشەو بریندارێک
بەناوی (س. م. م.) لەدایکبوی ساڵی 1987 پیشەی کاسب، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا
گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە.
ئەوەشی خستۆتەڕو
كە پاش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە بەوتەی خۆی لەکاتێکدا ویستویەتی میوە لە دوکانێک بکڕێ
لەپشتەوە کەسێک تەقەی لێکردوە کە نەیزانیوە کێیە.
پۆلیس ئاماژەی
بەوەداوە كە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچوەو لە ئێستاشدا هێزەکانیان دەستیان
بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە کردوە.
هێمای بۆ ئەوەش
كردوە كە بریندارەکە لە ژێرچاودێری پزیشکی دایەو باری تەندروستی جێگیرە.
بە وتەی کەسوکارەکەشی
کوڕەکەیان کێشەی لەگەڵ کەسدا نیە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش
بەردەوامە.