قائیمقامیەتی سەیدسادق، ئەمشەو چوارشەممە، ڕایگەیاند کە نزیکەی 8 هەزار ماسی لە گوندی دۆڵاشی سەربە قەزاکە بەهۆی ژەهراویبوون و پیسبوونی ئاوەوە لەناوچوون، ئەوەش دوای ئەوەی خاوەنی کێڵگەی ماسییەکان ئاگاداری کردوونەتەوە.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەندراوێکدا، قائیمقامیەتی سەیدسادق بڵاویکردووەتەوە، "ئه‌مشه‌و پاش ئاگادارکردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن جووتیارێکه‌وه، که سه‌رجه‌م ماسییەکانی ناو کێڵگه‌که‌ی له‌ناوچوون و مردوون، کە که نزیکه‌ی 8 هه‌زار ماسییە و کێڵگەی بەخێوکردنی ماسییەکان دەکەوێتە ناو گوندێکی سه‌ربه قه‌زای سیدسادق، ده‌ستبه‌جێ به فه‌رمانی قائیمقامی سیەدسادق، دیاری ڕەفیق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسییه‌کانی کرد و ده‌ستکرا به پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسییه‌کان."
قائیماقیەتی سەیدسادق ڕاشیگەیاندووە کە پاش پشکنین و لێکۆڵینەوە، دەرکەوت بەهۆی پیسبوون و ژەهراویبوونی ئاوەکەوە کە تیایدا ماددەی "ئامۆنیا" بەرزبووەتەوە، ماسییەکان لەناوچوون.