ئەمڕۆ پێنج شەممە، سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا.
ئاوێنه: عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ڕایگەیاند دوو ئافرەت و پیاوێك كە تووشبووی كۆرۆنا بوون گیانیان لە دەست دا.
ڕوونیشیكردەوە كۆچكردووەكان تەمەنیان لە نێوان 50 – 60 ساڵدایە و دانیشتووی سلێمانین.