شەوى رابردوو لە گەرەکى بەکرەجۆى شارى سلێمانى، بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە، پیاوێک بە فیشەک هاوسەرەکەى خۆى دەکوژێت و شەش کەسى دیکەش بریندار دەکات.
ئاوێنه: بهپێی زانیارییهكانی ئاوێنه، لە بەکرەجۆی تازە ئەمشەو پیاوێک دەبێتە دەمەقاڵی لهگهڵ خێزانهكهی، چەند کەسێک لە خانەوادەکەی نێوەندگیری ئەکەن، بەڵام پیاوەکە دەست دەکات بە تەقە کردن ژنەکەی خۆی ئەکوژێت و شەش کەس بریندار ئەبێت.
ئەو كەسەی تەقەكەی كردووە، ناوی (ه.خ)ەو پیشەی لیوایە لەهێزەكانی پێشمەرگەو هاوسەرەكەی ناوی ( ك، ن، س)ە، تائێستاش بكوژەكە دەستگیرنەكراوەو بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.