چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن
  2020-07-02       1902       

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگی 2 ی 2020 ى چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت
 سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری وتیشى دوێنێ چوارشەممە بەهۆی ڕێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان موچە خەرج نه‌كرا

راشیگه‌یاند ئه‌مرۆ مووچه‌ى دارایی و ئابووری ،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەش دەکرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ‌له‌رۆژانى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 2 به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى دانراوه‌ مووچه‌ى سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×