مستەفا كازمی سورە لە سەرهەڵبژاردنی پێش وەختە
  2020-07-02       434       

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت كازمی سورە لە سەرهەڵبژاردنی پێش وەختە و لەداوخستنیشی پەرلەمان بەرپرسیارە.

ئاوێنه‌: حسێن هنداوی ڕاوێژكاری مستەفا كازمی بۆكاروباری هەڵبژاردن ئەمرۆ پێنج شەممە 2-7-2020 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە '' سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی سورە لە سەرهەڵبژاردنی پێش وەختە كە بەشێوەیەی پاك و بێگەرو بەپێی پێوەرە نێو دەوڵەتیەكان بەرێوەبچێت، لەداوخستنیشی پەرلەمان بەرپرسیارە."

ئەو راوێژكارە ئاماژەی بەوەشداوە" یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تا ئێستاش تەواو نەبووە و پێویستە لەسەر كوتلە سیاسیەكان گفتوگۆی تەواو لەسەر شێوازی سیستمی نوێ و لیستی هەڵبژاردن بكەن".

ئاشكراشیكردوە " ئەنجومەنی نوێنەران لایەنی سەرەكیە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و ئێمەش وەك حكومەت ژمارەیەك پێشنیارمان داوەتە پەرلەمان و چاوەرێین دەنگیان لەسەر بدات و لەئەگەری دواخستنی پرۆژەیاساكەشدا پێویستە پەرلەمان بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت".

جێگەی ئاماژەیە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتی سوێند خواردنی دەستبەكاربونیدا و لەكارنامەی حكومەتەكەشیدا ئاماژەی بەوەدا كاربۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە دەكات لەژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×