ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 10 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 250 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-02       929       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 250 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 10 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 86 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 274 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 250 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 73 هەولێر، 86 سلێمانی، 68 گەرمیان، 23 راپەڕین.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 86 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 56 هەولێر، 12 راپەڕین، 9 گەرمیان، 4 دهۆك، 5 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 10 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 2 هەولێر، 5 سلێمانی، 2 گەرمیان، 1 راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە شەش هەزارو 653 توشبو: 1533 هەولێر، 4748 سلێمانی، 174 دهۆك، 198 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە دو هەزارو 164 كەس: 922 هەولێر، 1036 سلێمانی، 144 دهۆك، 62 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 266 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 582 هەولێر، 3522 سلێمانی، 30 دهۆك، 132 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 223 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 29 هەولێر، 190 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×