چەمچەماڵ..11 توشبوی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە
  2020-07-03       384       

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ دوایین ئاماری نەخۆشی كۆرۆنا لە سنورەكەی دەخاتەڕو و دەشڵێت: لە ئێستادا 11 توشبوی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاوێنە: د.فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا وتی: لەسەرەتای بونی پەتای كۆرۆنا تا ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، ١٥٦حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی قسەی د. فەرهاد هەر لەو ماوەیەدا هەشت توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 95 نەخۆشیش چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە لە ئێستادا ۱۱ توشبوی كۆرۆنا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، باری تەندروستیان ناجێگیرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×