سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەكاركێشایەوە
  2020-07-03       498       

سەرۆكایەتی فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: ئیدوارد فلیپ، سەرۆك وەزیرانی وڵات دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە.

ئاوێنە: كۆشی ئیلیزێ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: حكومەتەكەی فلیپ بەردەوام دەبێت لە ئەركەكانی تاوەكو سەرۆك وەزیرانێكی نوێ دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، دەستلەكاركێشانەوەكەی فلیپ و حكومەتەكەی پەسەندكردوە.

پێشتر میدیاكانی فەرەنسا باسیان لەوە كردبو كە ماكرۆن ئامادەكاری دەكات بۆ گۆڕانكاریی لە حكومەتی فەرەنسادا بەمەبەستی چاكسازیی ئابوری لە پاش كۆرۆنا.

ئیدوارد فلیپ، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی فەرەنسا، رۆژی یەكشەممەی رابردو بە سەرۆكی شارەوانی "لو هافەر" هەڵبژێردرایەوە پاش سوربونی لەسەر خۆ كاندیدكردنی بۆ ئەو پۆستە كە بەر لە وەگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران سەرۆك شارەوانی ئەو شارە بو، ئەوەش پێشبینی دەستلەكاركێشانەوەی بەهێزتر كردبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×