پەرلەمانتارێكی عێراق: كوتلە گەورەكان لە پشتیوانیكردنی سەرۆك وەزیران هەڵدەگەڕێنەوە
  2020-07-03       1038       

پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمە رەخنە لەو جوڵە پەرلەمانییە دەگرێت كە بۆ بانگهێشتكردنی مستەقا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان هەیەو دەڵێت: وازهێنانی كوتلە گەورە لە پشتیوانی سەرۆك وەزیران "هەڕەشەیە بۆ سەر بونیادنانی دەوڵەت."

ئاوێنە: عەلی بدێری، پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرنجمان داوە كوتلە گەورەكان پشتیوانی سەرۆك وەزیران دەكەن تا دەیگەیەننە سەر حوكم، بەڵام دواتر لێی هەڵدەگەڕێنەوە، نازانین ئەنجامی ئەم رێبازە چییە كە هەڕەشەیە بۆ سەر بونیادنانی دەوڵەتێكی سەقامگیر لە عێراق.

وتوشیەتی: هاوپەیمانی فەتح خۆی پشتیوانی كازمی كرد، ناكرێت هەڵەو كەموكوڕی حكومەتەكانی پێشو بخرێنە ئەستۆی كازمی، بەتایبەت لە لایەنی تەندروستییدا.

 بدرێری دەستگیركردنی چەكدارەكانی حزبوڵای عێراقی و رێكارەكانی بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ پەرلەمان گرێداون بەیەكدییەوەو وتویەتی"هیچ لایەنێك چاوەڕێی نەدەكرد كازمی ئۆپەراسیۆنی ئەو دەستگیركردنانە ئەنجام بدات، رێكارێكی لەم چەشنە بە هێڵی سور دادەنرێت، كازمی بەهۆی ئەو هەنگاوەیەوە روبەڕوی كێشەی زیاتر دەبێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×