2020-07-03   580     
به‌تۆمه‌تی دزینی كوشنی پایسكیل، هاوڵاتییه‌كی ژاپۆنی به 5 ساڵ زیندانی سزا درا.
ئاوێنه: لوقمان غه‌فور: رۆژی 2ی تهمموز هاووڵاتییه‌كی ژاپۆنی به 5 ساڵ زیندانی سزا درا كه له‌مانگی شوباتدا له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای ئۆساكاوه ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تی دزینی نزیكه‌ی 600 كورسی پایسكیل.
به‌پێی رۆژنامه‌ی تۆكیۆ ریپۆرته‌ر، مانگی شوبات پۆلیسی ئۆساكا شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی دزینی 600 كورسی پایسكیل له ماوه‌ی 25 ساڵدا.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رۆژانی 29 و 30 ئه‌یلولی 2019 هێرۆكا سودا-ی ته‌مه‌ن 57 ساڵ، دانی به‌وه‌دانا كه كورسی دوو پایسكیل-ی دزیوه له نزیك وێستگه‌ی یۆشیتا و بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ناو شاری هیگاشیوساكا-ی ویلایه‌تی ئۆساكا.
دوای ئه‌وه‌ی سودا دانی به‌و دزییه‌دا ناوه، دانی به‌وه‌شدا ناوه، كه له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا زیاتر له 600 كورسی پاسكیل-ی دزیوه. هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، باسی له‌وه‌شكردووه كه یه‌كه‌مجار له تۆكیۆ و ئۆساكا ئه‌م كاره‌ی كرده‌وه وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌روونی. ده‌شڵێت: "دواتر وه‌ك ئاره‌زووی لێهاتووه و چێژی لێوه‌رگرتووه".
سودا له‌شاری ئاوكا له‌شاری نۆمازۆ-ی پارێزگای شیزوكا نیشته‌جێبووه، به‌ڵام به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه زۆر شار‌و شوێن گه‌ڕاوه‌و ئه‌م كاره‌ی كردووه.
ئاشكرابوونی سودا دوای ئه‌وه دێت كه‌سێك تاوانبار بووه به‌تاوانێك لههیكاشیوساكا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چاوی خشاندۆته‌وه به‌كامیرای چاودێری نزیك رووداوه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێكی دیكه سه‌رقاڵی دزینی كورسی پایسكیله.
به‌پێی قسه‌ی پۆلیس، ئه‌و تاوانباره شه‌ش ژووری به‌كرێ گرتووه نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 5 هه‌زار و 800 كورسی پایسكیل.