هەڵەبجە.. له‌كۆی‌ ۲۰۳ توشبوی‌ کۆرۆنا ٥ توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌
  2020-07-03       411       
به‌پێی‌ ئاماری‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، تائێستا  ٥ توشبو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و  ۲۰۳ توشبوی‌ کۆرۆناش تۆماركراوه‌. هه‌روه‌ها ۷۳ توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگه‌یاندووه‌، تائێستا  (۱۱۰٨) پشکنین ئەنجامدراوە، له‌و ژماره‌یه‌ (۲۰۳) کەس لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ لەئێستادا  (۲۷) توشبو لەنەخۆشخانە داخڵکراون‌و ۷۳ کەسیش دوای‌ چاکبونەوەیان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، تائێستا  (۲) پزیشک‌و  (۹) کارمەند توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون. هه‌روه‌ها (٥) کەسیش بەهۆی توشبونیان بەڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×