ئەمرۆ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ 8 کەس بەکۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە
  2020-07-03       543       
به‌وته‌ی‌ جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ 8 کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمرۆ 8 کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە کە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی شاری‌ سلێمانین.

راشیگه‌یاند، کۆی گشتی مردووان بەکۆرۆنا لەسلێمانی گه‌یشته‌ 197 کەس کە 65 کەسیان دانیشتوی‌ دەرەوەی شاری سلێمانین‌و 132 کەسی دیکەشیان دانیشتوی‌ ناو شاری سلێمانین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×