ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سووریا بۆ ٣٢٨ کەس بەرزبووەوە
  2020-07-04       450       

وەزارتی تەندرووستی سووریا رایگەیاند، ١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی سووریا ئاماژەی بەوە کرد کە ١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و بە پێیەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ٣٢٨ کەس بەرزبووەتەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٠ تووشبوو گیانی لەدەستداوە و ١٠ تووشبووی دیکەش بە تەواوی چاکبوونەتەوە و بەو پێیەش کۆی چاکبووان گەیشتووەتە ١٢٣ کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×