پەرلەمانتارێكی عێراق: داهاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەکان 10 ملیار دۆلارە
  2020-07-04       556       

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق، مازن فەیلی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند داهاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەکان 10 ملیار دۆلارە، بەڵام حکوومەت تەنها یەک ملیاری دەستدەکەوێت.

ئاوێنه‌: مازن فەیلی لە نووسراوێکدا، کە شەفەق نیوز ناوەڕۆکەکەی بڵاوکردەوە، داوای لە حکوومەتی عێراقی کرد، "هەنگاوی خێرا و ڕێکاری کردەیی بنوێنێت بۆ دەستخستنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان، کە بەها ڕاستەقینەکەی لە ساڵێکدا 10 ملیار دۆلار کەمتر نییە، بەڵام ئەوەی دەستی حکوومەت دەکەوێت لە یەک ملیار دۆلار تێناپەڕێت".

پەرلەمانتارەکە جەختی لەوە کردەوە، "دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم هاوپێچە ئابوورییانە، نەک تەنها داهاتی زیاتریش فەراهەم دەکات و بودجەش دەبووژێنێتەوە، بەڵکو پشکیشی دەبێت لە چالاککردنەوەی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، سەرەڕای ئەوەی هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق زیاد دەکات و ڕێگریش دەبێت لە هاتنەناوەوەی دراوی قورس بۆ هاوردەکردنی کالای دەرەکی".

ڕۆژی 30ی حوزەیران، وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەندێک لە دەروازە سنوورییەکان (ناوەڕاست و خوارووی عێراق) مافیاکان دەستیان بەسەردا گرتوون و زۆربەی داهاتەکان دەچنە باخەڵی گەندەڵەکانەوە."

وتەبێژی حکوومەتی عێراق وتیشی، "سەرۆکوەزیران ماوەی دوو هەفتەیە لەگەڵ لایەنەکانی پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات تاکو لە ماوەی شکۆی دەوڵەت بەسەر ئەو دەروازە سنوورییانەدا بسەپێنێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×