پەکەکە: چاودێرى جێگیرکردنى هێزەکانى پاسەوانى سنورى عێراق ده‌كه‌ین له‌ زاخۆ
  2020-07-04       1264       

پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە جێگیرکردنى هێزەکانى پاسەوانى سنورى عێراق لەسنورى زاخۆ بەگومانە و دەڵێت چاودێرى جموجۆڵەکانى هێزەکە دەکەن.  

هەفتەى ڕابردوو هێزێکى پاسەوانى سنورى عێراق، لەچەند ناوچەیەکى پارێزگاى دهۆک بڵاوەیان پێکرا، دواى زیادبوونى لەشکرکێشییەکانى تورکیا لەو سنورە بە پاساوى هێرشکردنە سەر پەکەکە.   

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "رۆژى یەکى تەموز هێزەکانی پاسەوانی سنوری سەر بە عێراق لە دەڤەری کەرێی سەر بە هەرێمی قەڵای شابانیک و دەرکاریێ باتوفا جێگیر کراون. ئەو هێزانە ڕایانگەیاندووە کە بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەویەکانی سوپای تورکیا لەوێ جێگیر بوون".   

ئاماژەى بەوەشکردووە "هەوڵی بەم شێوەیە کە هێرشەکانی تورکیا زیادیانکردووە گوماناویە. هێزەکانمان چاودێری دۆخی پاسەوانانی سنور دەکەن. تا دۆخەکە بە تەواوی ئاشکرا دەبێت، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن و دواتر بە پێی ئەنجامەکان هەڵوێست دەردەبڕن".  
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×