وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێکی راگه‌یاند
  2020-07-04       697       


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی ئاشکرا کرد کە بڕیارە سبەی یەکشەممە 05/07/20202 دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

ئاوێمه‌: یەک شەممە و دووشەممە: مووچەی وەزارەتی شەهیدان / کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.

سێشەممە:  مووچەی وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.

چوارشەممە: مووچەی وەزارەتی پەروەردە / دەرەوەی شار خەرج دەکرێت.

پێنج شەممە : مووچەی وەزارەتی پەروەردە / ناوشار خەرج دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×