كەركوك... لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦ كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
  2020-07-04       445       
فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك رایگەیاند،  “لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٦ كەسی دیكەی لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شەش كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە”
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی كەركووكەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە دراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٦ كەسی دیكە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شەش كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، ٤٨ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاكبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، هەزار و ٤٧١  كەس لەو ژمارەیەش ٧٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠٤ كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، رەوشی ٨٩٣یان ناجێگرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×