شاندی حكومەتی هەرێم دەگەڕێنەوە بەغداد
  2020-07-04       653       

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كورردستان  رایگەیاند، “ئێمە نییەتی رێككەوتنمان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنی كۆتایی و ئەو كێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەر نەكراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بكرێن”.

ئاوێنه‌: دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێم رايگەیاند “ئێمە نییەتی رێككەوتنمان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتنی كۆتایی و ئەو كێشانەی لەنێوانماندا بە چارەسەر نەكراوی هەڵپەسێردراون، چارەسەر بكرێن”.

وتیشی، “لە دانوستانەكانمان بەردەوام دەبین تاوەكو دەگەینە رێككەوتنی كۆتایی”.

بەپێی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەی رۆژی ١ی تەمووزی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە كە ناوەراستی ئەم هەفتەیە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە بەغداد بەڵام  د.دارا رەشید ئەمەی پشتراست نەكردەوە و تەنیا گوتی “بەم زووانە شاندەكەمان دەگەڕێینەوە بەغدا بەڵام دیارنییە چ رۆژێك”.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×