هەولێر..کەسێک بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیركرا
  2020-07-04       519       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: كەسێكیان بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیركردوە كە ویستویەتی پارە ساختەكان لە ماركێتەكانی هەولێر ساغ بكاتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"تیمەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەیەكی وردو چڕ، كەسێکیان بە ناوی (م. ا. ب.) بە تۆمەتی ساختەكردنی بڕێك دۆلاری ئەمەریكی دەستگیركرد، كە ویستبوی لە ماركێتەكانی هەولێر ساغی بكاتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە وتەی وەرگیراو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا."

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە تۆمەتبارەكە ئێستا بەپێی ماددە (284) لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوەو روبەڕوی یاسا كراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×