ئەمڕۆ لە سلێمانی هەشت کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-07-04       521       

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەشت کەس بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: عەبدوڵا ئەحمەد، كە هاوكات سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە یەکێک لە قوربانییەكانی ئەمڕۆی کۆرۆنا خەڵکی چەمجەماڵە و یەکێکی دیکەشیان خەڵکی پێنجوێنە.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە كە پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×