توشبویەكی كۆرۆنا كە شێرپەنجەی هەیە، چاكبوەوە
  2020-07-04       440       

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: توشبویەكی پەتای كۆرۆنا كە نەخۆشی شێرپەنجەو دو نەخۆشی دیكەشی هەیە، لە پەتاكە چاكبۆتەوە.

ئاوێنە: د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ئەوەی خستۆتەڕو كە توشبویەكی كۆرۆنا پێی وتوە"شێرپەنجەو پەستانی خوێن و شەكرەشم هەبو، پاش وەرگرتنی چارەسەرو پلازمان ئەمڕۆ(شەممە) چاكبومەوەو گەڕامەوە ماڵی خۆم."

وتەبێژی تەندروستی لێمانی وتویەتی"کۆرۆنا یەکسان نییە بە مردن، دڵنیابن ژمارەی چاکبونەوە زۆر زیاترە لە ژمارەی گیان لەدەستدان، بەڵام بونی تەنها یەک حاڵەتی گیان لە دەستدان زۆرە بۆ خێزانێک بۆیە تکا ئەکەم پابەندبن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×