ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان و 204 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-04       450       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 204 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 9 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 268 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 569 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 204 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 25 هەولێر، 108 سلێمانی، 68 گەرمیان، 3 دهۆك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 268 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 32 هەولێر، 183 سلێمانی، 6 گەرمیان، 11 دهۆك، 36 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 9 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 8 سلێمانی، 1 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە حەوت هەزارو 48 توشبو: 1597 هەولێر، 5067 سلێمانی، 186 دهۆك، 198 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە دو هەزارو 539 كەس: 1014 هەولێر، 1269 سلێمانی، 155 دهۆك، 101 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 269 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 554 هەولێر، 3591 سلێمانی، 31 دهۆك، 93 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 240 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 29 هەولێر، 207 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە..

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×