ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا،
ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی
داموده‌زگا حكومیه‌كان جگه له‌هێزه‌كانی ناوخۆ و كه‌رتی ته‌ندروستی تا 11ی ئه‌م
مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنە: ژوری ئۆپراسیۆنی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئەمڕۆ شەممە لە نوسراوێكدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە كە راگرتنی
ده‌وامی ره‌سمی داموده‌زگا حكومییه‌كان جگه له‌هێزه‌كانی ناوخۆ و كه‌رتی ته‌ندروستی
و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان كه به‌شێوه‌ی ئێشكگر و به‌پێی پێویست ده‌وام ده‌كه‌ن
تاوه‌كو 11-7-2020 درێژبكرێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه، سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه،
هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش یه‌كێك له كارمه‌ندانی یان زیاتر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا
بون، پێویسته هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه
كارگێڕییه‌كان رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ سنورداركردنی و دورخستنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی
توشبوه‌ك تا ماوه‌ی 14 رۆژ و دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش داوا
له‌توشبوه‌كه نه‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ده‌وامه‌وه بكات.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پێویستیشه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و یه‌كه ئیداریه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه
و چاودێری وردی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، هه‌روه‌ها بانكی هه‌ڵه‌بجه
به‌هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌كان رێكاری پێویست بۆ سه‌ره‌ی موچه‌خۆران له‌كاتی دابه‌شكردنی
موچه ده‌گرێته‌به‌ر.