ئەمڕۆ موچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت
  2020-07-05       439       
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شەهیدان، بەشی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ته‌مموزی ٢٠٢٠ و سبەی دووشەممە ٦ی ته‌مموزی ٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی شەهیدان، بەشی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: رۆژی سێشەممە ٧ی ته‌مموز، وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کەشایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە ٨ی ته‌مموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له‌ دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌مموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له‌ ناوشار خەرج دەکرێت.

دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی ٦٠ رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدادی بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×