2020-07-05   500     
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ١٨ تووشبووی كۆرۆنا ته‌ندروستیان ناجێگیره و به‌تووندی نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه.
د. بژار مو‌سا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئێستادا ٥٧٩ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌و ژماره‌یه ته‌نها ١٨نه‌خۆش، ته‌ندروستیان ناجێگره و نیشانه‌كانی كۆرۆنایان به‌تووندی هه‌یه.
به‌وته‌ی د. بژار مو‌سا، له‌و ١٨ نه‌خۆشه‌ی ته‌ندروستیان ناجێگیره، پێنج نه‌خۆشیان له‌ژێر چاودێری چڕدان و دوو نه‌خۆشیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن.
ئه‌وه‌شی زیادكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وایكردوه ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌ولێر كه‌مببێته‌وه.