2020-07-05   539     
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2020، دوو تووشبووی دیكە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
د. شاخەوان ئەسعەد خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ دوو كەسی دیكە لە ھەولێر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، یەكێك لە تووشبووەكان تەمەنی 47 ساڵ و ئەوەی دیكەشیان 60 ساڵ بوو".
ئه‌وه‌شی وتووه: "یەكێك لەو تووشبووانە نەخۆشی پاڵەپەستۆی خوێنی ھەبوو، ئەوەی دیكەشیان نەخۆشی شەكرەی ھەبوو".
هاوكات، د. بژار مو‌سا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئێستادا ٥٧٩ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌و ژماره‌یه ته‌نها ١٨نه‌خۆش، ته‌ندروستیان ناجێگره و نیشانه‌كانی كۆرۆنایان به‌تووندی هه‌یه.
به‌وته‌ی د. بژار مو‌سا، له‌و ١٨ نه‌خۆشه‌ی ته‌ندروستیان ناجێگیره، پێنج نه‌خۆشیان له‌ژێر چاودێری چڕدان و دوو نه‌خۆشیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن.