له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ژنێك دوای لێدانی لەلایەن براكەیەوە، گیانی لەدەستدا
  2020-07-05       1686       

ژنێك  دوای لێدانی  لەلایەن براكەیەوە  گیانی لەدەستداوە و پۆلیسی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، روووداوەكە لەسەر كێشەی خێزانی بووە و تۆمەتبار دەستگیركراوە.

ئاوێنه‌: رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، كاتژمێر 3.30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كە تەمەنی 32 ساڵە ژنی ماڵە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە، پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت لەلایەن برایەكی تەمەن 34 ساڵییەوە كە پیشەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لێی دراوە و لەپارێزگای سلێمانی، پاش هێنانەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن مردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رووداوەكە رێكخراوە، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادیی هەڵەبجە كراوە و تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەپێی ماددەی یاسایی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەبڕیاری دادوەر بەندكراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×