هێزێكی عێراقی له‌ نزیك كفری ته‌قه‌ به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
  2020-07-06       847       

هێزێكی سوپای عێراق دەیەوێت لە نزیك هێزی پێشمەرگە بنكەی سەربازی دروست بكات ، هێزی پێشمەرگەش رەتی كردۆتەوە.

ئاوێنه‌: لیوا مەردان ساڵح ، فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە - حەمرینـی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند :  ''سوپای عێراق ماوەیەكی زۆرە دەیەوێت بگەرێتەوە سنوری جوگرافیای نیزامی پێشوو ، لە كفریش زیاتر لە هەوڵێكی داوە بۆ ئەوەی لە نزیك پێشمەرگە بنكە دروست بكەن".

وتیشی : '' بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزێكی سوپای عێراق بە هێنانی بارهەڵگر و شۆفەل و چەند پێداویستییەكی دیكەی دروستكردنی بنكە لەنزیك پێشمەرگە هاتوونەتە نزیكی ئێمە، بەڵام ئێمە ئابلوقەمان دان و ئەوان تەقەیان بەسەرداكردووین، دواجار گەرانەوە شوێنی خۆیان".

بەرپرسی میحوەرەكە راشیگەیاند : '' بیانووی ئەوان پاراستنی ئەو شوێنانەیە لە جموجۆڵەكانی داعش ، بەڵام ئەوان لەپشتی خۆیانەوە چەندین هێرشی چەكدارانی داعش و جموجۆڵ هەبووە ،نەیانتوانیوە بیانپارێزن".

دەلێت : "راستە بەپێی دەستور ئێمە بەشێكین لە عێراق و پێشمەرگەش لە چوارچێوەی هێزی بەرگری عێراقە بەڵام ئێمە هێشتا شایستەكانی خۆمان وەرنەگرتووە ، ئەگەر دەستور جێبەجێ بكرایە ئێمەش رازی دەبووین و پێشوازیشمان لە سوپای عێراق دەكرد".

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×