ئەمڕۆ ژمارەی مردن و توشبون بە كۆرۆنا لە عێراق دابەزی
  2020-07-06       553       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 796 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 94 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 724 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 هەزار و 519 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 796 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ژمارەی توشبوانی رۆژانەی كۆرۆنا لە دو هەزار حاڵەت زیاتر بوەو دوێنێ  11 هەزار و 711 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدرابون كە بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 125 كەسیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 94 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 724 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

لە رۆژانی رابردودا ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە 24 سەعاتدا زیاتر لە 100 كەس بوە، دوێنێ 105 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 62 هەزار و 275 كەس و لەوانە دو هەزارو 567 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 34 هەزارو 741 كەسیان چاكبونەتەوەو 24 هەزار و 967 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 337 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×