هەپەگە: لە هەفتانین و گەڤەر حەوت سەربازی توركیا كوژران
  2020-07-06       964       

هەپەگە رایگەیاند: لە چەند چالاكییەكی گەریلادا، لە ناوچەی "هەفتانین"ی باشوری كوردستان سێ سەربازو لە ناوچەی "گەڤەر"ی باكوری كوردستانیش چوار سەربازی توركیا كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش تێكشكێنراوە.

ئاوێنە:  ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دوێنێ 5ی تەمموز لەچوارچێوەی شەڕی هەفتانیندا، هێزەكانیان لە گردی كۆردینە چالاكییەكیان دژبە سوپای توركیا ئەنجامداوەو لە چالاكییەكەدا سەربازێكی ئەو سوپایە كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە چوارچێوەی شەڕی هەفتانیندا هەمان رۆژ هێزەكانیان دو چالاكی دیكەیان ئەنجامداوەو لە ئاكامدا دو سەربازی توركیا كوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەر دوێنێ، گەریلاكانیان لە نێوان گوندی "باگەنگێ" و "سەری شکەفتێ"ی سەربە گەڤەر-ی جۆلەمێرگ چالاكییەكیان لەدژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیاو ئەو سەربازانە ئەنجامداوە کە لە تەنیشتی ئۆتۆمبێلەكە بەڕێگادا دەڕۆیشتن و لەو چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنراوەو چوار سەربازی توركیاش كوژراون.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، هەپەگە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە رۆژی ٨ی حوزەیران لە دەشتی سلۆپی چیای جودی، لە شەڕێكدا گەریلایەكیان بەناوی "ڕۆژ"  بریندار بوەو کەوتۆتە دەستی دوژمن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×