ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 11 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 324 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-06       475       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 324 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 97 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

 بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 798 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 324 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 137 هەولێر، 135 سلێمانی، 37 گەرمیان، 15 دهۆك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 97 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 84 هەولێر، 9 دهۆك، 4 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 6 هەولێر، 5 سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە حەوت هەزارو 639 توشبو: 1765 هەولێر، 5466 سلێمانی، 203 دهۆك، 205 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە دو هەزارو 789 كەس: 1149 هەولێر، 1366 سلێمانی، 164 دهۆك، 110 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا چوار هەزارو 587 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 579 هەولێر، 3878 سلێمانی، 39 دهۆك، 91 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 263 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 37 هەولێر، 222 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×