قاسم شه‌شو: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شه‌نگال
  2020-07-07       243       

قاسم شه‌شۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ شه‌نگال قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی شنگال دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌وان خۆشحاڵن به‌ هه‌واڵی نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شه‌نگال. 

ئاوێنه‌: قاسم شه‌شۆ دووپاتی كرده‌وه‌، چیای شه‌نگال به‌ بوونی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ جوانه‌، بۆیه‌ گوتوومانه‌ و ده‌شڵێینه‌وه‌: چیای شنگال هیچ هێزێك جگه‌ له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ قبووڵ ناكات، چونكه‌ شنگال شوێنی پێشمه‌رگه‌یه‌.

له‌ به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگال ئاشكرای كرد، له‌ فه‌رمانده‌یی شنگال 4 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ هه‌ن و له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كار و ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن، بۆیه‌ به‌ بوونی ئه‌وان به‌ سه‌دان خۆبه‌خش ده‌توانن پارێزگاری له‌ سه‌رانسه‌ری شنگال بكه‌ن. 

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی رەسمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی، رەتیكردەوە پێشمەرگە بگەڕێتەوە پارێزگای كەركوك و ئاماژە بە ئامانجی ئەو ژورانەی هەماهەنگیش دەدات كە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر دروستكردنیان لە ناوچە جێناكۆكەكان، رێككەوتون.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×