خۆپیشاندەرانی سلێمانی: حكومەت گوێمان لێناگرێت
  2020-07-07       394       
ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەردەم بینای پەرلەمانی كوردستان خۆپیشاندانی كارمەندانی هاتوچۆو موچەخۆران و هاوڵاتیان و كاسبكاران دەستیپێكردەوەو خۆپیشاندەرانیش دەڵێن: سێ هەفتەیە لەسەر شەقامین، حكومەت گوێمان لێناگرێت.

ئاوێنه‌:  بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 7-7-2020، بەشێك لە كارمەندانی هاتوچۆو موچەخۆران و هاوڵاتیان و كاسبكارانی شاری سلێمانی لەبەردەم بینای پەرلەمانی كوردستان دژی كەمكردنەوەو دواكەوتنی موچە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە.

هەروەها خۆپیشاندەرانی سلێمانی ئاماژەیان بەوەشكرد: ئەمڕۆ 21 ڕۆژە لەسەر شەقامین و بایكۆتی سەرشەقامەكانمان كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرس و لایەنێكی حكومەت بەدەم داواكارییەكانمانەوە نەهاتوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×