2020-07-07   519     
وەزیری دارایی و ئابووری گشتاندنێكی سەبارەت بە پۆستی بەڕێوەبەرو جێگری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكردەوە و بەپێی سی ڤی شوێنی پۆستە بەتاڵەكان پڕدەكرێنەوە.
ئاوێنه: لەگشتاندنێكدا كە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لهسهره، بڕیاردراوە شوێنی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی لەكاتی چۆڵبوونی شوێنەكان بەكەسانی شایستە و شارەزا پڕبكرێنەوە بەڕەچاوكردنی خزمەت و بڕوانامە و لێهاتووی كەسەكان.
بەپێی نوسراوەكە، دەبێ سی ڤی كاندیدەكان پێشكەش بەوەزارەت بكرێت و لەهەر فەرمانگەیەكیش نابێ لە سێ سیڤی كەمتر پێشكەش بكرێن.
لەهەمانكاتدا داوا كراوە لەم كاتانەدا دەبێ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان گشتاندن بكەنەوە و فەرمانبەرانی شایستە ئاگادار بكەنەوە، بەپێچەوانەوە فەرمانبەرانی شایستە دەتوانن ڕاستەوخۆ سی ڤیەكانیان بۆ دیوانی وەزارەت ڕەوانە بكەن.