لە پارێزگای هەولێر ٢٧٤ شوێن داخران
  2020-07-07       307       
لە سنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەک، 274 شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.

ئاوێنە: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆمان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێ بەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕێگەی لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر 10 قایمقامیەتەکە، لە بەدوا داچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامن.

داواش لەهاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەش کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن دەکات، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکە و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×