بوومەلەرزەیەک لە خانەقین روویدا
  2020-07-07       735       
وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوری ٤.٥ لە ناوچەی خانەقین روویداوە و لەلایەن خەڵکەوە هەستی پێکراوە.

ئاوێنە: لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەمموز ٢٠٢٠، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە روویداوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بوومەلەرزەکە لەلایەن خەڵکەوە هەستی پێکراوە و کاتژمێر ١١ و ٥٢ خولەک روویداوە بە قوڵایی ٢١ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×