مەسرور بارزانی ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی دەکات
  2020-07-07       540       


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەهۆی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی کە دوێنێ لە بەردەم ماڵەکەی تیرۆرکرا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، تیرۆرکردنی شرۆڤەکاری سیاسی و کاروباری ئەمنیی عێراقی (هیشام هاشمی) بە تووندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هاوکارانی دەکەم .

مەسرور بارزانی نووسیویەتی، هیوادارم ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

تیرۆرکردنی ئەو شرۆڤەکارە سیاسی و ئەمنییەی عێراق، دانگدانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق زۆرە و داوای دۆزینەوەی بکوژرانی دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×