2020-07-08   757     
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی له پۆسته باڵاكاندا، مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌یتی، له پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعشی له‌كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه رائید جوحی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاڵپشت به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به‌راژه‌ی مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌یتی له پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش بهێندرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕیاردراوه محه‌مه‌د هاشم عانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی سندوقی دوباره بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ستی داعش وه‌ك جێگره‌وه دیاری بكرێت.