جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە دوو ویلایەتی دیکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا
  2020-07-08       506       

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ویلایەتەکانی نیوجێرسی و دێلوەیر، جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٠ کە بۆ دیاریکردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت دوای دیاریکردنی بەربژێر لەلایەن دیموکراتەکان دوێنێ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە نیوجێرسی و دێلوەیر بەڕێوەچوو،

بە گوێرەی ئەنجامی نافەرمی ئەسۆشیەیت پرێس، بە کشانەوەی پاڵێوراوەکانی تر لە خولی هەڵبژاردنەکە، بایدن وەکو تاکە پاڵێوراوی دیموکراتەکان لەسەدا ٨٨،٥ی دەنگەکانی نیوجێرسی بەدەستهێنا و سەرەرای کشانەوەی کاندیدی دیموکراتەکان، تاکو سازکردنی کۆنگرەکانی مانگی ئاب بێرنی ساندێرس سیناتۆری ڤێرمۆنت داوا دەکات ناوی لەلیستی بەربژێرەکان بمێنێتەوە، ئەمە دوای بەدەست هێنانی لە سەدا ١١،٥ی دەنگەکان.

شایەنی باسە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی نیوجێرسی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ٢ی حوزەیرانەوە بۆ ٧ی تەمموز دواخرا، لە زۆر ناوچەدا لەرێگەی پۆستەوە دەنگدانەکە ئەنجامدرا.

جۆو بایدن، دوای ٣٦ساڵ لە نوێنەرایەتی کردنی ویلایەتی دێلوەیر لە کۆنگرێسی ئەمریکا، لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا لەسەدا ٩٠،٤ی دەنگەکانی ویلایەتەکەی بەدەستهێنا، لە هەمان کاتدا ساندێرسی رکابەری ناوبراو لەسەدا ٦،٥ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ویلایەتی دێلوەیر لە ٢٨ی نیسانەوە بۆ ٧ی تەمموز دواخرابوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×