بازرگانانی دراو له‌ سلێمانی هۆشداری له‌ كڕینی تمه‌ن ده‌ده‌ن
  2020-07-08       2663       

بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران لەلایەك و بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی دەروازە سنوورییەكانی ئێران، بەهای تمەنی ئێرانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو دابەزین دەڕوات و بازرگانێكیش ڕایدەگەیەنێت، كڕینی تمەن لە ئێستادا بۆ قازانج كارێكی هەڵەیە.

ئاوێنه‌:  بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە سلێمانی تۆمار كراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت كڕێنی تمەن مەترسی زیانی گەورە بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە لە ئێستادا.

بازرگانانیش لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، كڕینی تمەن لە ئێستادا كە زۆرێك لە هاووڵاتیان سەرقاڵینی بۆ دەستكەوتنی قازانج كارێكی هەڵەیە، چونكە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخی تمەن دادەبەزێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن مەترسی ئەوەش دەكرێت حكومەتی ئێرانی سفرەكانی دراوی وڵاتەكەی كەم بكاتەوە، ئەوكات پێویستی بە گۆڕینەوەی دراوەكەیە هەیە و كێشەیەكی گەورەتر خاوەن تمەن لە هەرێم دروست دەكات، چونكە دەبێت پارەكە بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران و ئەوەش لە بری قازانج، زیانێكی زیاتر دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×