كارمەندانی هاتوچۆ ناڕازیی بایكۆتیان راگرت
  2020-07-08       411       

لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شار، كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی لە سلێمانی تا 25-7-2020 بایكۆتی دەوامیان راگرت و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا چەند داواكارییەكیان خستەڕوو.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوار شەممە 8-7-2020، كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بە كۆی دەنگ بڕیارماندا تا 25-7-2020 بایكۆتی دەوام رابگرین لەسەر بەڵێنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شاری سلێمانی، كە داوای كرد چەند رۆژ مۆڵەتی پێبدەین بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانی كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی.

راشیانگەیاند: بڕینی مووچە هێڵی سوورە و دەبێت 30 رۆژ جارێكیش مووچەمان پێ بدرێت.

كارمەندانی هاتوچۆی ناڕازی راشیانگەیاند: ئەگەر لە كاتی خۆیدا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن ئەوا دووبارە درێژە بە ناڕەزایەتییەكانمان دەدەین و هەڵوێستی توند ترمان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×