تەندرووستی عێراق: ٢ هەزار و ٧٤١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا
  2020-07-08       309       

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، ٢ هەزار و ٧٤١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و ٩٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماژەی بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو داوە لەبارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و رایگەیاندووە کە ٢ هەزار و ٧٤١ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە، هەزار و ٦٢٧ تووشبووی دیکەش چاکبوونەتەوه‌ و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی سلێمانیش لە پلەی دووەمدایە كە 284 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 258 حاڵەت، مەدینە توب: 206 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 363 حاڵەت، بەسرە: 144 حاڵەت، نەجەف: 126 حاڵەت، سلێمانی: 284 حاڵەت، هەولێر: 186 حاڵەت، كەركوك: 117 حاڵەت، دهۆك: 25 حاڵەت، كەربەلا: 125 حاڵەت، واست: 144 حاڵەت، دیالە: 60 حاڵەت، میسان: 90 حاڵەت، زیقار: 113 حاڵەت، ئەنبار: 26 حاڵەت، نەینەوا: 15 حاڵەت، بابل: 43 حاڵەت، سەڵاحەدین: 134حاڵەت، دیوانیە: 126 حاڵەت، موسەننا: 46 حاڵەت”.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×