كارەبای سلێمانی داوا لەمۆلیدەكان دەكا كارەبای هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 دابین بكەن
  2020-07-08       385       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە مۆلیدە ئەهلییەكان دەكات كارەبای پێویست بۆ ئامێری فێنككەرەوەی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئامادە بكەن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئاگادارى خاوه‌ن مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ خوێندكارانى پۆلى (12) له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا، داوایان لێده‌كه‌ین، كه‌ بڕى ئه‌مپێرى كاره‌باى پێویست بۆ  ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌و خوێندنگایانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ سنورى مۆلیده‌كه‌یان دابین بكه‌ن کە لە هەفتەیەکدا دو رۆژەو رۆژی (۳)کاتژمێر."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم بابەتەش چەند مۆلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەو پێیەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی كارەبا هەوڵ دەدات بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاکان دابین بکات."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×