ئەمڕۆ لە سلێمانی دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-07-08       721       
عەبدوڵڵا ئەحمەد، سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: عەبدوڵڵا ئەحمەد، كە هاوكات سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە سلێمانی، رایگەیاند: ئەمرۆ لە شاری سلێمانی دو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کەسێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانییەو ئەوی دیکەشیان خەڵکی رانیەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهۆی پابەندبونی هاوڵاتیان بە رێنماییە خۆپارێزییەکان ئامارەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی کەمتر بونەتەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×