ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 11 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 294 توشبوی نوێ تۆماركران
  2020-07-08       701       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ارابردودا 294 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوەو 140 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 247 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 294 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 57 هەولێر، 114 سلێمانی، 74 گەرمیان، 29 دهۆك، 20 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 140 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 101 هەولێر، 18 گەرمیان، 11 راپەڕین، 5 دهۆك، 5 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 4 هەولێر، 3 سلێمانی، 4 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە هەشت هەزارو 428 توشبو: 2008 هەولێر، 5929 سلێمانی، 257 دهۆك، 234 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە سێ هەزارو هەشت كەس: 1315 هەولێر، 1401 سلێمانی، 173 دهۆك، 119 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا پێنج هەزارو 138 توشبو لە نەخۆشخانەكانن: 651 هەولێر، 4292 سلێمانی، 84 دهۆك، 111 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 282 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 42 هەولێر، 236 سلێمانی، 4 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە..


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×