وەزارەتی تەندروستی پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانێكی چارەسەری كۆرۆنا لە هەرێم دەكات
  2020-07-08       1420       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێشوازی لە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانەی چارەسەری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دەكەن كە لە ئێستادا لەلایەن هەندێك وڵاتی وەكو روسیاو ژاپۆن بەكاردەهێنرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir)بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە وڵاتانی وەکو روسیا و ژاپۆن لە کاتی ئێستادا بەکاردێت و لە ڕێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت و لەکاتی ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان و لەژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبون لە قەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×