سێ توشبوی كۆرۆنا لە راپەڕین گیانیان لەدەستدا
  2020-07-08       408       

تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ توشبوی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای داخڵبون و مانەوەیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا، بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ۸ـ7ـ2020، سێ هاوڵاتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد.

ئەو توشبوانەی كۆچی دواییان كردوە بەپێی راگەیەندراوەكە پێکهاتون لە دو پیاو و ئافرەتێک کە تەمەنیان (63 و 49 و 66) ساڵان بون و دانیشتوی ڕانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا بون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرجەم کۆچکردوەکان لەگەڵ ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و نەخۆشی درێژخایەنیشیان هەبوە.

لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنورەکە تائێستا دوانزە هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکە لە راپەڕین گیانیان لەدەستداوە.

هەر ئەمشەو چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 4 هەولێر، 3 سلێمانی، 4 گەرمیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×